وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و چین جه‌خت له‌سه‌روه‌ری عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌

السبت 04 كانون ثاني 2020 - 15:53

وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و چین جه‌خت له‌سه‌روه‌ری عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌

 چاودێرى-اه‌ع

 
 
وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و چین ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ جه‌ختیان له‌ گرنگى پاراستنى سه‌روه‌رى و سه‌قامگیرى عێراق كرد.
 
جان ئیڤ لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه‌ :" له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا و چین ره‌وشى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستیان تاوتوێى كردووه‌".
 
لۆدریان ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد پاریس و به‌كین هاو ڕان له‌سه‌ر فراوان نه‌بوونى گرژى و ئاڵۆزیه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ، وتیشى " له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوتا ئه‌ڵمانى و چینیه‌كه‌ى رێكه‌وتووه‌ له‌سه‌ر گرنگى دان به‌ پاراستنى سه‌روه‌رى و سه‌قامگیرى عێراق و زامن كردنى پێشێلنه‌كردنى گرێبه‌ستى ڤیه‌ننا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌".