حه‌شدى شه‌عبى شه‌هیدبوونى زه‌یدى و جه‌زائیرى و كروى ڕه‌تكرده‌وه‌

السبت 04 كانون ثاني 2020 - 02:58

حه‌شدى شه‌عبى شه‌هیدبوونى زه‌یدى و جه‌زائیرى و كروى ڕه‌تكرده‌وه‌

  به‌غدا-اه‌ع

 
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،هه‌واڵى شه‌هیدبوونى ئه‌و سه‌ركردانه‌ى (شبل زه‌یدی،حامد جه‌زائیرى ،رائید كروى) ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ ناوه‌كانیان له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان  وهه‌واڵى به‌ئامانجگرتنیان له‌سه‌ر ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن  له‌تاجى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
ڕاگه‌یاندنى ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌  ڕایگه‌یاند"سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆرمانكردنه‌كه‌ كاروانێكى پزیشكى حه‌شدى شه‌عبى له‌نزیك پارێگاى تاجى له‌به‌غدا كردۆته‌ ئامانج".
ڕاگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبى داواى وردبینى وپشت به‌ستن به‌سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كان ببه‌ستن به‌بێ ئه‌وه‌ى ڕێگا به‌ڕاگه‌یاندنى چه‌واشه‌كارى بدرێت هه‌واڵى درۆ چه‌واشه‌كارى بڵاوبكاته‌وه‌ كاریگه‌رى بكاته‌ سه‌ر سه‌قامگیرى وڵات".