سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشته‌ شوێنى رێوره‌سمى شه‌هیدانى حه‌شدى شه‌عبى

السبت 04 كانون ثاني 2020 - 10:52

سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشته‌ شوێنى رێوره‌سمى شه‌هیدانى حه‌شدى شه‌عبى

 بەغدا-اەع

 
عادل عەبدولمەھدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ شەممە،ئامادەی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەھیدانی حەشدی شەعبی بوو.
 
دەستەی حەشدی شەعبیش وادە وشوێنی بەخاکسپاردنی ناوەندی  قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەق قودس وئەبو مەھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی دەستەکە دیارى كرد.
 
دەستەکە لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند"عێراق ڕۆژی شەممە له‌ كاتژمێر 10 ى سه‌ر له‌به‌یانى مه‌راسیمێكى شایسته‌ بۆ ته‌رمى هه‌ردوو سه‌ركرده‌ ه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس و لیوا قاسم سوله‌یمانى و هاوه‌ڵه‌كانى ئه‌نجام ده‌دات".
 
هه‌ر له‌ به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌ " پاش رێوره‌سمى فه‌رمى رێوره‌سمى جه‌ماوه‌رى له‌ ده‌روازه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز به‌ره‌و جادریه‌ به‌رى ده‌كرێت له‌ كاتژمێر 11ى سه‌ر له‌ به‌یانى ، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ به‌شداربن له‌ مه‌راسیمى ماڵئاوایى كردن له‌ سه‌ركرده‌كانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا".