سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم داواى له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد كه‌ دان به‌خۆیاندا بگرن

السبت 04 كانون ثاني 2020 - 10:43

سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم داواى له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد كه‌ دان به‌خۆیاندا بگرن

 به‌غداد-اه‌ع

 
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، ئه‌مرشۆ شه‌ممه‌ ، داواى له‌هه‌مووان كرد كه‌ دان به‌خۆیاندا بگرن بۆ رێگاگرتن له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێكى نه‌خوازراو و ترسناك.
 
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌یانانه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند :" نابێ عێراق بكرێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێی وڵاتان"
 
ئه‌مه‌ش دەقی راگەیێندراوەکەى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه‌:
 
ڕووداوەكانی ئەم دواییەی كەركووك و قائیم و بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، ئاماژەن بۆ ئاڵۆزبوونی زیاترى بارودۆخی عێراق و كردار و پەرچەكرداری چەندبارەی بەدوای خۆیدا هێنا، هەر لەو سۆنگەیەوە ئەو هەنگاوانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كە لەسەر خاكی عێراق تەسفیەی حیساباتی وڵاتان بكرێت و سەروەریی عێراق پێشێل بكرێ كە لە ئاكامدا سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی ده‌سته‌ى حەشدی شەعبی و هاوڕێكانیان بوونە قوربانی كە هەردووكیان ڕۆڵى به‌رچاویان لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەبوو. 
نابێ عێراق بكرێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێی وڵاتان. داوا دەكەین كێشەكانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن و ڕێز له‌ عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ى بگیرێت. بەردەوامیی ئەم ئاڵۆزی و كردار و پەرچەكردارانە، عێراق و ناوچەكە بەرەو هەڵدێر و ئاییندەیەكی نادیار دەبات و دەبێتە هۆی زیندووكردنەوە و بەهێزكردنی هێزە توندڕەو و تیرۆریستەكانی وەك داعش.
لەم دۆخە ئاڵۆز و هەستیار و مەترسیداره‌دا، داوا لە هەموو لایەك دەكەین ئەوپەڕی دانبەخۆیاندا بگرن و ڕێگە لە په‌ره‌سه‌ندنه‌ مەترسیدارەكان بگیرێت.