ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ئامانج گرتنى كاروانێكى پزیشكى حه‌شدى شه‌عبى له‌ باكورى به‌غدا ره‌تده‌كاته‌وه‌

السبت 04 كانون ثاني 2020 - 09:54

ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ئامانج گرتنى كاروانێكى پزیشكى حه‌شدى شه‌عبى له‌ باكورى به‌غدا ره‌تده‌كاته‌وه‌

 

 
 
به‌غداد-اه‌ع
 
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ره‌تى كرده‌وه‌ كه‌ دوێنى شه‌و  په‌لامارى كاروانێكى بزیشكى حه‌شدى شه‌عبى درابێت له‌ ناوچه‌ى تاجى له‌ باكورى پارێزگاى به‌غداد. 
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌و هه‌واڵانه‌ى هه‌ندێ له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ له‌باره‌ى بوونى بۆردومانێكى ئاسمانى دوێنێ شه‌و وبه‌به‌ئامانجگرتنى كاروانێكى پزیشكى حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه‌ى تاجى باكوورى به‌غداى پایته‌خت".
وتیشى"فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ داواى له‌هه‌مووان كرد زانیارییه‌كان به‌وردى بگوازنه‌وه‌ وهۆشدار له‌بڵابوونه‌وه‌ى هه‌واڵى نابه‌جێ به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا".