عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق سه‌ركۆنه‌ى دانانى رێكخراوه‌كه‌یان له‌ لیستى تیرۆر ده‌كات

السبت 04 كانون ثاني 2020 - 01:57

عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق سه‌ركۆنه‌ى دانانى رێكخراوه‌كه‌یان له‌ لیستى تیرۆر ده‌كات

 

 
به‌غداد-اه‌ع
 
 
رێكخراوى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، بریارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاى سه‌ركۆنه‌ كرد له‌باره‌ى دانانى ناوى رێكخراوه‌كه‌یان و ئه‌میندارى گشتى رێكخراوه‌كه‌ و جێگره‌كه‌كى له‌سه‌ر لیستى تیرۆر.
 
عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشێلكارى سه‌روه‌رى خاكى عێراق وپه‌لامارى سه‌رجه‌م باره‌گاكانى هێزه‌ئه‌منیه‌كانمان ده‌دات، سه‌ركره‌كانمان كه‌ به‌ده‌ستهێنه‌رى سه‌ركه‌وتن بوون تیرۆر ده‌كات".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد " ئه‌و بریاره‌ نادروسته‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌دانانى رێكخراوى عه‌سائیبی ئه‌هلى حه‌ق وشێخى موجاهیدین قه‌یس خه‌زعه‌لى و جێگره‌كه‌ى له‌ لیستى تیرۆر".
 
له‌ دریژه‌ى به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌" له‌و كات و ساته‌ى كه‌ سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م جۆره‌ بریارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ كه‌ سپۆنسه‌رى تیرۆره‌ ده‌رده‌چێت ، گه‌وره‌یى ئه‌ركه‌كانمان ده‌رده‌خات له‌ تێكشكاندنى پیلانه‌ نه‌گریسه‌كانى ئه‌مریكا كه‌ هه‌وڵى له‌ ناوبردنى یه‌كریزى گه‌له‌، ئیمه‌ بۆ گه‌لى عێراق دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامین له‌ پرۆژه‌ جیهادیه‌كه‌مان بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ى هه‌ژمونى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌ ئامانجى له‌ ناوبردنى گه‌لانه‌ وده‌ستێوه‌ردان له‌ ره‌وشى ناوخۆى عێراق، ئه‌م بریارانه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ وره‌مان به‌رزده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بین له‌ پرۆژه‌ جیهادى و چاكسازیه‌كه‌مان له‌ رووبه‌روبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و رێگاگرتن له‌ فروان بوونى هه‌ژمونى ئه‌مریكا له‌ وڵات".
 
له‌ كۆتایى به‌یانامه‌كه‌یان رایانگه‌یاند" به‌ڵین به‌ شه‌هیدان و سه‌ركرده‌كانمان ده‌ده‌ین كه‌ به‌رده‌وامین له‌سه‌ر رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌یان تا به‌ ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى عێراقێكى به‌هێز و خاوه‌ن سه‌روه‌رى به‌ ده‌ست بێت".