ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى دووپاتیكرده‌وه‌ پاڵپشتى هه‌ڵوێستى فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌كات به‌سه‌ركۆنه‌كردنى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق

الجمعة 03 كانون ثاني 2020 - 23:01

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى دووپاتیكرده‌وه‌ پاڵپشتى هه‌ڵوێستى فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌كات به‌سه‌ركۆنه‌كردنى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق

 به‌غدا-اه‌ع

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆى هه‌ینى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان سازكرد.
 
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ تاوتوێ پێشهاته‌كانى ره‌وشه‌كه‌ وكه‌یسه‌ ئه‌منییه‌كانى وڵاتى كردووه‌ دواى ئه‌و هێرشه‌ى كه‌ بووه‌ هۆى شه‌هید بوونى چه‌ندین سه‌ركرده‌ى دیار.
 
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌ پاڵپشتى كردنى رۆڵى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ سه‌ركۆنه‌ كردنى ئه‌و هیرشانه‌ى ده‌بنه‌ هۆى پێشێلكارى سه‌روه‌ریى خاكى عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و هیرشانه‌ كه‌ له‌ بوونى روڵى هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كان لا ده‌دات ، وداواى به‌ستنى دانیشتنى نائاسایى په‌رله‌مان بۆ یه‌كخستن و ڕێكخستنى رۆڵى فه‌رمى عێراق و گرتنه‌ به‌رى چه‌ند رێ و شوێن و بریارێكى پێویست بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى خاكى عێراق.