توران داواى گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاسایی ده‌كات بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى نیشتمانى

الجمعة 03 كانون ثاني 2020 - 21:46

توران داواى گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاسایی ده‌كات بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى نیشتمانى

 به‌غدا-اه‌ع

 
حه‌سه‌ن توران په‌رله‌مانتارى به‌ره‌ى توركمانى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،داواى گرتنه‌ به‌رى هه‌نگاوه‌ یاساییه‌كان كرد بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى نیشتمانى.
توران له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌بێت عێراق سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌ یاساییه‌كان په‌یڕه‌و بكات بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى نیشتمانى".
وتیشى"رێره‌وى یاسایی به‌دوو ئاڕاسته‌یه‌ ،یه‌كه‌میان له‌میان چوارچێوه‌ى رێككه‌وتننامه‌ى ستراتیژى ئه‌منییه‌ ئه‌مه‌یش ده‌بێت له‌رێگاى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ بێت چونكه‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌ له‌كاتى خۆى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا".
وتیشى"ڕیره‌وى تر ئه‌وه‌یه‌ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان داوایه‌ك پێشكه‌ش بكات له‌كاتى گه‌یشتنى به‌و بڕوایه‌ى عێراق پێویستى به‌هه‌بوونى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان نییه‌ كه‌له‌عێراقدان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش".