ده‌سه‌ڵاتى فرۆكه‌وانى مه‌ده‌نى :هیچ دواخستن ودواكه‌وتنێك له‌گه‌شته‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا نییه‌

الجمعة 03 كانون ثاني 2020 - 12:07

ده‌سه‌ڵاتى فرۆكه‌وانى مه‌ده‌نى :هیچ دواخستن ودواكه‌وتنێك له‌گه‌شته‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا نییه‌

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع 
 
ده‌سه‌ڵاتى فرۆكه‌وانى مه‌ده‌نى ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووپاتیكرده‌وه‌ هیچ دواخستن ودواكه‌وتنێك له‌گه‌شته‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا نییه‌.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ده‌سه‌ڵاتى فرۆكه‌وانى مه‌ده‌نى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"جموجۆڵى فرۆكه‌وانى وسه‌رجه‌م گه‌شته‌كانى رۆیشتن وهاتنه‌وه‌ بۆ فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا به‌رده‌وامه‌"،ئاماژه‌یشى دا"هیچ دواخستن وهه‌ڵپه‌ساردنى گه‌شته‌كان له‌ئارادا نییه‌ ورێگاى فرۆكه‌خانه‌كه‌یش كراوه‌ته‌وه‌".
شایه‌نى باسه‌ شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو 3مووشه‌كى كاتیۆشا له‌نزیك یه‌كێك له‌هۆڵه‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ وله‌ئه‌نجامدا دوو ئۆتۆمبیل سووتاون وژماره‌یه‌ك هاوڵاتیش برینداربوونه‌.