میسر داواى دان به‌خۆگرتن ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌هه‌ر گرژییه‌كى نوێ ده‌كات

الجمعة 03 كانون ثاني 2020 - 19:26

میسر داواى دان به‌خۆگرتن ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌هه‌ر گرژییه‌كى نوێ ده‌كات

 

 
قاهیره‌-اه‌ع
 
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى میسر،ئێواره‌ى ئه‌مڕۆى هه‌ینى،داواى دان به‌خۆگرتن ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌گرژییه‌كى نوێ كردووه‌ له‌دواى شه‌هیدبوونى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى به‌بۆردومانێكى ئه‌مریكا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى میسرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ دووپاتیكرده‌وه‌"له‌نزیكه‌وه‌ چاودێرى به‌ره‌وپێشچوونى خێرای رووداوه‌كانى عێراق ده‌كات كه‌ئاماژه‌یه‌كه‌ به‌دروستبوونى گرژى بۆیه‌ گرنگ وایه‌ ئاڵۆزییه‌كان به‌دوور بگیرێت".
وتیشى"میسر داواى هێوه‌ركردنه‌وه‌ى ڕه‌وشه‌كه‌ ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌گرژییه‌كان ده‌كات"،ئاماژه‌یشى دا"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ پێ وایه‌ دان به‌خۆگرتن پێویستى به‌ده‌ستبه‌جێ رێگاگرتن له‌هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانه‌ ده‌ره‌كییه‌كان له‌كاروبارى وڵاتان وگه‌لانى عه‌ره‌بییدا كه‌بۆته‌ هۆى لێكترازان وگرژییه‌كان نێوان رۆڵه‌كانى ئاشتیخواز وسه‌قامگیرى".