وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان کاندیدکردنی ھادی عامری بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ اەع خستەڕوو

الجمعة 03 كانون ثاني 2020 - 20:30

وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان کاندیدکردنی ھادی عامری بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ اەع خستەڕوو

 به‌غدا-اه‌ع

 
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان كاندیدكردنى عامرى بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى خسته‌ڕوو.
خه‌له‌ف ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى هادى عامرى سه‌ركرده‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تج كاندیدكردووه‌ بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌ به‌شوێنگره‌وه‌ى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس كه‌به‌هۆى بۆردومانێكى ئه‌مریكا شه‌هید بوو كه‌ئۆتۆمبیله‌كه‌ى كرده‌ ئامانج به‌یاوه‌رى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودس له‌رێگاى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا.
خه‌له‌ف وتیشى "په‌سه‌ندكردنى كاندیدكردنى عامرى بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى یه‌كلابۆته‌وه‌".
شایه‌نى باسه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وفه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان تیرۆركردنى فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازى عێراق كه‌پۆستێكى فه‌رمى هه‌یه‌ به‌دوژمناكارییه‌ك دژى عێراق به‌ده‌وڵه‌ت وحكومه‌ت وگه‌له‌وه‌ ناویبرد،روونیشیكرده‌وه‌ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆركردن دژى كه‌سایه‌تییه‌ فه‌رمانده‌ییه‌كانى عێراق یان وڵاتى دۆست له‌سه‌ر خاكى عێراق پێشێلكارییه‌كه‌ دژى سه‌روه‌رى عێراق وشكۆى نیشتمان وپیشهاتێكى مه‌ترسیداره‌ كه‌جه‌نگێكى وێرانبوو له‌عێراق وناوچه‌كه‌ وجیهان به‌رپا ده‌كات.