تاران وه‌لامى نامه‌كه‌ى ئه‌مریكا راده‌ستى باڵیۆزى سویسرا كرد

الجمعة 03 كانون ثاني 2020 - 20:11

تاران وه‌لامى نامه‌كه‌ى ئه‌مریكا راده‌ستى باڵیۆزى سویسرا كرد

 چاودێرى-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،بۆ دووه‌مین جار بانگهێشتى باڵیۆزى سویسرا له‌تاران كردووه‌ كه‌له‌هه‌مان كاتدا هه‌ماهه‌نگكارى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ئێرانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى نامه‌كه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى پێ بدات كه‌ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانى كردووه‌ دواى چه‌ند كاژێرێك له‌تیرۆركردنى قاسم سوله‌یمانى.
ئاژانسى هه‌واڵى ئیران"ئێرنا"بڵاویكرده‌وه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ دووه‌مین جار باڵیۆزى سویسرا له‌كۆمارى ئیسلامى كردووه‌ كه‌له‌هه‌مان كاتدا هه‌ماهه‌نگكارى به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ئێرانه‌ ،ووه‌ڵامێكى پێویست ڕاده‌ستكراوه‌ له‌سه‌ر نامه‌كه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا".
ئاژانسه‌كه‌ وتى تاران نامه‌ى نیگه‌رانى توندى ڕاده‌ستى باڵیۆزى سویسرا كردووه‌ له‌باره‌ى تیرۆركردنى سوله‌یمانى.