ئەنجومەنی وەزاری کۆبونەوەیەکی بەپەلە سازدەکات

الجمعة 03 كانون ثاني 2020 - 18:50

ئەنجومەنی وەزاری کۆبونەوەیەکی بەپەلە سازدەکات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى سازكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى سازكردووه‌ بۆ ده‌ركردنى ژماره‌یه‌ك بڕیار".
شایه‌نى باسه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وفه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ڕینمایی بانگه‌وازێكى فه‌رمى كرد بۆ سازكردنى دانیشتنێكى نائاسایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(٥٨)ى ده‌ستوور له‌پێناو ڕێكخستنى هه‌ڵوێستێكى فه‌رمى عێراقى وگرتنه‌ به‌رى بڕیاره‌كانى یاسادانان وڕێوشوێنه‌ پێویسته‌ گونجاوه‌كان به‌و پێیه‌ى شكۆى عێراق وئاسایش وسه‌روه‌رى بپارێزێت.