وه‌زاره‌تى به‌رگرى:موهه‌ندیس رۆڵێكى باڵاى هه‌بوو له‌ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا

الجمعة 03 كانون ثاني 2020 - 16:30

وه‌زاره‌تى به‌رگرى:موهه‌ندیس رۆڵێكى باڵاى هه‌بوو له‌ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا

 به‌غداد-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مرۆ هه‌ینى جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى رۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌بوو له‌ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى اژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" شه‌هیدى نه‌مر جه‌مال جه‌عفه‌ر ئیبراهیمى (ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس)  كه‌شه‌وى رابردوو له‌ هێرشێكى نه‌زۆكى هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كان ئه‌نجامدرا له‌ ڕێگاى فرۆكه‌ى بێ فرۆكه‌وانه‌وه‌ كه‌ بووه‌ هۆى شه‌هید بوونى موهه‌ندیس و كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانى حه‌شدى شه‌عبى رۆڵێكى باڵاى هه‌بوو له‌ روبه‌رووبونه‌وه‌ى تیرۆر".
 
له‌ به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌ " سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆمان و سه‌رجه‌م گه‌لى عێراق و هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان ده‌كه‌ین به‌سه‌رجه‌م كه‌رت و لیواكانیه‌وه‌ (سوپا -حه‌شدى شه‌عبى-پێشمه‌رگه‌-دژه‌ تیرۆر-پۆلیسى فیدڕاڵى-ناوخۆ)به‌ شه‌هید بوونى پاڵه‌وانێك له‌ پاڵه‌وانانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ بوێرانه‌ رووبه‌رووى چه‌ته‌ تیرۆرسته‌كانى داعش بوه‌وه‌ ، هێزه‌ عێراقیه‌كان له‌ باتى هه‌موو جیهان رووبه‌رووى درنده‌ترین گرۆپى تیرۆرستى بوه‌وه‌ و توانى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ به‌ ده‌ستبهێنێت وسه‌رجه‌م خاكى عێراق ئازادبكات".