حه‌لبوسى:به‌ئامانجگرتنه‌كه‌ى ئه‌مریكا پێشێلكارییه‌كى په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌

الجمعة 03 كانون ثاني 2020 - 16:03

حه‌لبوسى:به‌ئامانجگرتنه‌كه‌ى ئه‌مریكا پێشێلكارییه‌كى په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌

 به‌غدا-اه‌ع

محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووپاتیكرده‌وه‌ به‌ئامانجگرتنه‌كه‌ى ئه‌مریكا پێشێلكارییه‌كى په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌.
حه‌لبوسى به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی حاجی ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و یاریدەدەرانیمان پێگەیشت كە رۆڵی گەورەی هەبوو لە جەنگەكانی ڕزگاركردنی خاكی عێراق لە تیرۆریستانی داعش بەو پەڕی ئازایەتییەوە".
ئەوەی لە دەوروبەری فرۆكەخانە ڕویدا لە بەئامانجگرتنی فەرماندەیەكی سەربازی كە سەر بە دامەزراوەی سەربازی عێراقە پێشێلكاری سەروەرییی بەڵێننامەی نێودەوڵەوتییە لەكاتێكدا هەر پرۆسەیەكی ئەمنی و سەربازی لەسەر خاكی عێراق پێویستە بە ڕەزامەندی حكومەتی عێراق بێت، داواش لە حكومەت دەكەین لەم بارودۆخە هەستیارەدا رێوشوێنی سیاسی و یاسایی و ئەمنی پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژیانە.
لە كاتێكدا كە سەركۆنەی ئەو پێشێلكارییە دەكەین هۆشداریدەدەین لە كاردانەوەكانی كە دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی عێراق و ناوچەكە داواش لە هەموو لایەك دەكەین دان بەخۆیاندا بگرن و بە دانایی و یەكڕیزی بەرەنگاری هەرەشەكان ببنەوە و عێراق بەدووربێت لەبوونی بە گۆڕەپانی جەنگ یان لایەنێك لە كێشە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەكان و بەدووربوونی لەهەر كێشەیەكی چەكداری و پاراستنی سەقامگیری وڵات و ئاسایشی كە جەنگ هیلاكی كردووە.
سەرەخۆشی لەگەلی عێراق و دەستەی حەشدی شەعبی دەكەین هەروەها سەرخۆشی لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەین لەبەرامبەر شەهیدبوونی حاجی قاسم سلیمانی لە خۆی گەورە داواكارین بە بەهەشتی بەرین شادیان بكات و سەبوری كەسوكاریان بدات.