ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان : بەئامانجگرتنی موھەندیس لادانێکی ئاشکرایە لەئەرکی ھێزەکانی ئەمریکا

الجمعة 03 كانون ثاني 2020 - 14:26

ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان : بەئامانجگرتنی موھەندیس لادانێکی ئاشکرایە لەئەرکی ھێزەکانی ئەمریکا

 

به‌غدا-اه‌ع
 
ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان ئه‌مڕۆ هه‌ینى، جه‌ختى كرده‌وه‌ بەئامانجگرتنی موھەندیس لادانێکی ئاشکرایە لەئەرکی ھێزەکانی ئەمریکا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر.
 
شانه‌ى راگه‌یاند له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆى بۆ بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدى نه‌مر جه‌مال جه‌عفه‌ر ئیبراهیمى (ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس) ده‌نێرێت ، كه‌شه‌وى رابردوو له‌ هێرشێكى نه‌زۆكى هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كان ئه‌نجامدرا له‌ ڕێگاى فرۆكه‌ى بێ فرۆكه‌وانه‌وه‌ كه‌ بووه‌ هۆى شه‌هید بوونى موهه‌ندیس و كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانى حه‌شدى شه‌عبى".
 
له‌ به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌:" رۆڵى گه‌وره‌ى موهه‌ندیس وه‌ بیر ده‌هێنینه‌وه‌ له‌ ئۆپراسیۆنه‌كانى رزگاركردنى عێراق له‌ جه‌نگى دژه‌ تیرۆر له‌ هه‌مان كاتدا كه‌سێكى عێراقى پاڵه‌وان بوو تۆقێنه‌رى تیرۆرستان بوو، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌ى رووى دا پێشێلكاریه‌كى ئاشكرایه‌ بۆ سه‌روه‌رى عێراق و لادانێکی ئاشکرایە لەئەرکی ھێزەکانی ئەمریکا له‌ رووبه‌روبونه‌وه‌ى تیرۆر وپاڵپشتى كردنى هێزه‌ عێراقیه‌كان".