سائیرون داواى ڕاوه‌ستان دژى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات وكاركردنى بۆ ده‌ركردنیان

الجمعة 03 كانون ثاني 2020 - 12:16

سائیرون داواى ڕاوه‌ستان دژى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات وكاركردنى بۆ ده‌ركردنیان

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
فراكسیۆنى سائیرونى نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى داواى راوه‌ستان دژى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا كرد وكاربكرێت بۆ ده‌ركردنیان.
فراكسیۆنه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند "جارێكى تر ئه‌مریكا تاوانێكى دڕندانه‌ ئه‌نجام ده‌دات وپێشێلى سه‌روه‌رى عێراق ده‌كات له‌میان كرده‌وه‌ تاوانباره‌كه‌ى شه‌وى دوێنێ كه‌بووه‌ هۆى شه‌هیدبوونى حاجی ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیش جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وژماره‌یه‌ك شه‌هیدى نه‌مر"، وتیشى"ئێمه‌ له‌كاتێكدا سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ دڕندانه‌ ده‌كه‌ین كه‌پێشێلكارى سه‌ر عێراق وگه‌له‌كه‌یه‌تى بۆیه‌ داوا له‌هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كه‌ین ئاماده‌ى دانیشتنى سبه‌ى به‌په‌له‌ى ئه‌نجومه‌كه‌  بن بۆ تاوتوێ كردنى  ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ مه‌ترسیداره‌ وداوا له‌هه‌موو هێزه‌ نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌ین یه‌كڕیز بن ودژى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا بوه‌ستنه‌وه‌ وكاربكه‌ن بۆ ده‌ركردنیان له‌میان په‌سه‌ند كردنى یاساى ده‌ركردنى سه‌رجه‌م هێزه‌ بیانییه‌كان له‌نێو خاكى عێراقدا".