سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵلا به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی تیرۆركردنی موجاهیده‌كان ده‌كات

الجمعة 03 كانون ثاني 2020 - 11:09

سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵلا به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی تیرۆركردنی موجاهیده‌كان ده‌كات

 به‌یروت-اه‌ع

سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵلا ئه‌میندارى گشتى حزبوڵلا،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕاگه‌یاند تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ى موجاهیده‌كان ئه‌رك وبه‌رپرسیارێتى هه‌موو به‌رگریكار وموجاهیده‌كانى جیهانه‌.
نه‌سڕوڵلا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند"ئێمه‌ له‌دواى قاسم سوڵه‌یمانى به‌رده‌وام ده‌بین له‌ته‌واوكردنى رێبازه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى ئامانجه‌كانى بێنینه‌ دى وئاڵاكه‌ى له‌هه‌موو گۆره‌پان وسه‌نگه‌ره‌كان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌ وسه‌ركه‌وتنه‌كانى میحوه‌رى به‌رگرى كردن به‌خوێنى پیرۆزى به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆیه‌ تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ى له‌بكووژه‌ دڕنده‌كان ئه‌رك وبه‌رپرسیارێتى هه‌موو به‌رگریكار وموجاهیده‌كان سه‌رانسه‌رى جیهاندا".
سه‌رچاوه‌كان له‌ راگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ، ئه‌مڕۆ هه‌ینى، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس وسولێمانی به‌هۆی بۆردومانكردنی ئۆتۆمبیله‌كانیان له‌رێگای فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا شه‌هید بوون.