نوسینگه‌ى عامرى و خه‌زعه‌لى ده‌ستگیركردنى هه‌ردوو ناوبراو ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌مریه‌كانه‌وه‌

الجمعة 03 كانون ثاني 2020 - 04:02

نوسینگه‌ى عامرى و خه‌زعه‌لى ده‌ستگیركردنى هه‌ردوو ناوبراو ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌مریه‌كانه‌وه‌

 به‌غداد -اه‌ع

 
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌میندارى گشتى رێكخراوى به‌در ، ئه‌مڕۆ هه‌ینى جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌واڵى ده‌ستگیر كردنى هادى عامرى ئه‌میندارى گشتى ڕێكخراوى به‌در له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌ دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌.
 
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى عامرى رایگه‌یاند:" هه‌واڵى ده‌ستگیر كردنى عامرى له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌ دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌ ، له‌ ئێستادا له‌ ره‌وشێكى ته‌ندروستى باش دایه‌."
له‌ لاى خۆیه‌وه‌ جواد تلێباوى سه‌ركرده‌ له‌ رێكخراوى عه‌سائیبی ئه‌هلى حه‌ق ده‌ستگیرى كردنى قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبی ئه‌هلى حه‌قى ره‌تكرده‌وه‌، جه‌ختى كرده‌وه‌ " هه‌واڵى ده‌ستگیر كردنى قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبی ئه‌هلى حه‌ق دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌".
 
سه‌رچاوه‌كان له‌ راگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ، ئه‌مڕۆ هه‌ینى، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس وسولێمانی به‌هۆی بۆردومانكردنی ئۆتۆمبیله‌كانیان له‌رێگای فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا شه‌هید بوون.