خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ى سه‌فوانى سنوورى گردبوونه‌وه‌

الخميس 02 كانون ثاني 2020 - 18:49

خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ى سه‌فوانى سنوورى گردبوونه‌وه‌

 

 
به‌سڕه‌-اه‌ع
 
خۆپیشانده‌رانى پارێزگاى به‌سڕه‌،ئێواره‌ى ئه‌مڕۆى پێنجشه‌ممه‌،له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ى سه‌فوانى گردبوونه‌وه‌ بۆ پاڵپشتى كردنى مانگرتووانى گۆڕه‌پانى به‌حریه‌ له‌به‌سڕه‌ ،ومانگرتووانى گۆڕه‌پانى ته‌حریر له‌به‌غداى پایته‌خت.
خۆپیشانده‌ران له‌لێدوانیان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)دووپاتیانكرده‌وه‌"مانگرتنى ئاشته‌واییان له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ى سه‌فوانى سنوورى به‌رده‌وام ده‌بێت تا جێ به‌جێ كردنى داواكارییه‌كانى شه‌قامى عێراقی به‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیرانێك داواكارییه‌ ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌ران جێ به‌جێ بكات".
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ له‌میان ئه‌م خۆپیشاندانه‌ هیچ رێگاوبانێك دانه‌بڕاوه‌ وهه‌روه‌ها هیچ تایه‌یش نه‌سووتاوه‌ كه‌چى له‌رۆژانى رابردوو پارێزگاى به‌سڕه‌ ئارامییه‌كى ته‌واو به‌خۆوه‌ بینى وهیچ گرژییه‌ك رووینه‌داوه‌".