ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان :ئامێره‌كانی كۆنترۆڵكردنی ئاسمانیمان نییه‌

الخميس 02 كانون ثاني 2020 - 20:59

ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان :ئامێره‌كانی كۆنترۆڵكردنی ئاسمانیمان نییه‌

 

 
بغداد – واع 
 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، هه‌واڵی چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنی ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ باسیان له‌وه‌ كردبوو، "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر ئامێره‌كانی كۆنترۆڵكردنی ئاسمانی عێراق
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ سه‌رتا پاى ئه‌و هه‌واڵه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌باس له‌وه‌ ده‌كات ئاسمانی عێراق له‌ ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكادایه‌".
فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ ئه‌وه‌شی دووپاتكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وان له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ ئه‌و ئامێرانه‌یان نییه‌ چونكه‌ فه‌رمانده‌ییه‌كى سه‌ربازیین"، له‌هه‌مان كاتیشدا داواى له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن كرد هه‌واڵه‌كانى سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى خۆیه‌وه‌ بگوزانه‌وه‌".