لۆدریان سۆپاسى هه‌وڵى حكومه‌تى عێراقى ده‌كات بۆ ئازادكردنى رۆژنامه‌نووسه‌ فه‌ره‌نسیه‌كان

الخميس 02 كانون ثاني 2020 - 22:52

 لۆدریان سۆپاسى هه‌وڵى حكومه‌تى عێراقى ده‌كات بۆ ئازادكردنى رۆژنامه‌نووسه‌ فه‌ره‌نسیه‌كان

 به‌غدا-اه‌ع

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن جان ئێف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا پێگه‌یشت.
نوسێنگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا له‌میان په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى سوپاسى ئه‌ركى حكومه‌تى عێراقى كردووه‌ له‌باره‌ى ئازادكردنى  هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ كه‌له‌رۆژى٣١/ ١٢/ ٢٠١٩ رفێندرابوون وستایشى هه‌ڵوێیتى حكومه‌ت كرد له‌مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌ردوولا له‌میان په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ تاوتوێ گرنگى هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه‌ وپێویستى به‌رده‌وامى هاوكارییه‌كان له‌شه‌ڕى دژى داعش وئه‌ركى بنیاتنانه‌وه‌ وپته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات.