سائیرون داواى یه‌ك هه‌ڵوێستى و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ نێوان ده‌زگاى یاسادانان و گه‌ل ده‌كات

الخميس 02 كانون ثاني 2020 - 20:47

سائیرون داواى یه‌ك هه‌ڵوێستى و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ نێوان ده‌زگاى یاسادانان و گه‌ل ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

هاوپه‌یمانى سائیرونى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، سه‌ر له‌نوێ داواى له‌فراكسیۆنه‌ نیشتمانى ونوێنه‌رایه‌تییه‌كان كرد یه‌ك هه‌ڵوێست بن وهه‌نگاو بنێن به‌ره‌و چاكسازییه‌كى ڕاسته‌قینه‌ وكارى جددى بكه‌ن بۆ ده‌ركردنى عێراق له‌قه‌یرانى سیاسى .
فراكسیۆنه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"فراكسیۆنى سائیرون سه‌ر له‌نوێ داوا له‌سه‌رجه‌م فراكسیۆن وكه‌سایه‌تییه‌ نوێنه‌رایه‌تى ونیشتمانییه‌كان ده‌كات یه‌ك هه‌ڵوێست بن وهه‌نگاو به‌ره‌و چاكسازى ڕاسته‌قینه‌ بنێن وكارى جددیش بكه‌ن بۆ ده‌ركردنى عێراق له‌م قه‌یرانه‌ سیاسییه‌ دوور له‌ده‌سكه‌وتى تاكه‌ كه‌سى وحیزبى".
وتیشى"ده‌بێت فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان خۆیان له‌حاڵه‌تى لێكترازان كه‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت به‌دوور بگرن ومتمانه‌ى نێوان ده‌زگاى یاسادانان وگه‌ل  كه‌داواى مافه‌ ڕه‌واكانى ده‌كات بگه‌رێننه‌وه‌ له‌میان هه‌نگاوى دروست وراسته‌قینه‌ به‌و پێیه‌ى ئه‌نجامه‌كانى كاریگه‌ر بن له‌سه‌ر ڕه‌وشى عێراقی".