حه‌شدى شه‌عبى ئه‌نجامه‌كانى ئۆپراسیۆنى شه‌هیدانى قائیم ئاشكرا ده‌كات

الخميس 02 كانون ثاني 2020 - 19:30

حه‌شدى شه‌عبى ئه‌نجامه‌كانى ئۆپراسیۆنى شه‌هیدانى قائیم ئاشكرا ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌واى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه‌،ئه‌نجامه‌كانى ئۆپراسیۆنى "شه‌هیدانى قائیم"بۆ كیۆماڵكردنى دوورگه‌ى حه‌زه‌رى باشوورى موسڵ تا ئه‌م كاته‌ خسته‌ڕوو.
فه‌رمانده‌یی حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"پرۆسه‌ى ئه‌منى فراوان كه‌ناوى لێنراوه‌"شه‌هیدانى قائیم"به‌مه‌به‌ستى كیۆماڵكردنى دوورگه‌ى حه‌زه‌رى باشوورى موسڵ له‌پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش ئه‌نجامدراوه‌".
ئاماژه‌یشى دا"پرۆسه‌كه‌ بووه‌ هۆى دۆزینه‌وه‌ى 10میوانخانه‌ ودوو ماتۆرسكێل له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى بۆمب وكه‌ره‌سه‌ى ته‌قیینه‌وه‌".
وتیشى"پرۆسه‌كه‌ به‌به‌شدارى لیواكانى ( 15,25,33,44 ) له‌گه‌ڵ كه‌رته‌كانى فه‌رمانده‌یی پاڵپشتیكه‌ر وئه‌ندازیارى گۆڕه‌پان وهه‌واڵگیرى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستیپێكردووه‌"،ئاماژه‌یشى دا "پرۆسه‌كه‌ له‌باشوورى حه‌زه‌ر ده‌ستیپێكردووه‌ تاده‌گاته‌ رۆژئاواى موسڵ وناوچه‌ى ته‌ل عه‌تبه‌".