زه‌رفى داوا ده‌كات پرۆگرامه‌كانى خوێندن له‌ چاپخانه‌كانى ناوخۆ چاپ بكرێن

الخميس 02 كانون ثاني 2020 - 18:47

زه‌رفى داوا ده‌كات پرۆگرامه‌كانى خوێندن له‌ چاپخانه‌كانى ناوخۆ چاپ بكرێن

 به‌غداد-اه‌ع

 
عه‌دنان زه‌رفى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى نه‌سر ، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ، داواى كرد بشت به‌ چاپخانه‌ نێوخۆیى و حكومیه‌كان ببه‌سترێت بۆ چاپكردنى په‌رتوكه‌كان.
 
زه‌رفى له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند:" لیژنه‌ى دارایى په‌ڵپێكى پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كردووه‌ له‌باره‌ى ڕاگرتنى بارهه‌ڵگره‌كانى هه‌ندێ له‌و كۆمپانیانه‌ى پاره‌ى باج ورسوماتى به‌رهه‌مى خۆماڵى نه‌داوه‌".
شایه‌نى باسه‌ لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى دووپاتیكردبوو كه‌ڕێگاى له‌هه‌ر گرێبه‌ستێكى نوێ گرتووه‌ له‌باره‌ى چابكردنى پرۆگرامه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق،روونیشیكرده‌وه‌چابكردن له‌نێو وڵات ده‌بێت چونكه‌ چه‌ندین چابخانه‌ هه‌ن تواناى گرتنه‌ ئه‌ستۆى ئه‌م ئه‌ركه‌یانه‌ هه‌یه‌.
ڕه‌عه‌د مه‌كسوسى په‌رله‌مانتارى لیژنه‌كه‌ ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ كۆبووته‌وه‌ ودووپاتیكردۆته‌وه‌ كه‌هیچ گرێبه‌ستێك له‌باره‌ى چابكردنى پرۆگرامه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق گه‌ڵاله‌ ناكه‌ن".