كردنه‌وه‌ى رێگاى گۆڕه‌پانى نسوور وشه‌قامى زه‌یتوون له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا

الخميس 02 كانون ثاني 2020 - 12:31

كردنه‌وه‌ى رێگاى گۆڕه‌پانى نسوور وشه‌قامى زه‌یتوون له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ،ڕایگه‌یاند هه‌ردوو رێگاى گۆڕه‌پانى نسوور وشه‌قامى زه‌یتونى ناوه‌ڕاستى كراونه‌ته‌وه‌.
وتیشى"ڕێگاى گۆڕه‌پانى نسوور به‌ئاڕاسته‌ى شه‌قامى فرۆكه‌خانه‌ وفه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵى كراونه‌ته‌وه‌ وهه‌روه‌ها رێگاى تونێلى زه‌یتوون دواى هه‌ڵگرتنى سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌كانى سه‌ر ئه‌م شه‌قامانه‌.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كردنه‌وه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونى لیوا جاسم یه‌حیا عه‌بد نوێنه‌رى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ولیوا ئه‌حمه‌د حاتم ئه‌سه‌دى سه‌رۆك ئه‌ركان فه‌رمانده‌یی پۆلیسى فیدراڵى ولیوا زوهێر عه‌باد به‌رێوبه‌رى گشتى هاتوچۆ ونوێنه‌رى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا".