وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ستگیركردنى به‌رپرسى كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌ناوچه‌كانى جه‌زیره‌ ڕاگه‌یاند

الخميس 02 كانون ثاني 2020 - 10:23

 وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ستگیركردنى به‌رپرسى كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌ناوچه‌كانى جه‌زیره‌ ڕاگه‌یاند

 به‌غدا-اه‌ع

وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ،ده‌ستگیركردنى دوو تیرۆرستى داعش له‌شارۆچكه‌ى حه‌زه‌رى باشوورى رۆژئاواى شارى موسڵى ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكد كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"نوسینگه‌ى نه‌هێشتنى تاوانه‌كانى ته‌له‌عفه‌رى سه‌ر به‌به‌رێوبه‌رایه‌تى نه‌هێشتنى تاوانه‌كانى فه‌رمانده‌یی پۆلیسى نه‌ینه‌وا وبه‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى ورد وچاودێرى به‌رده‌وام دوو تیرۆرستى داعش ده‌ستگیركردووه‌ كه‌هه‌ر یه‌كه‌ له‌تیرۆرستان ( س ع س ) ناسراو به‌(ئه‌بو هیام)بووه‌ وتیرۆرست( ع ع س )ناسراو به‌(ئه‌بو قه‌حتان)بووه‌ كه‌به‌رپرسى كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌ناوچه‌كانى جه‌زیره‌ بووه‌".
وتیشى"ئه‌و دوو تیرۆرسته‌ له‌دیوانى جندى تیرۆرستى كاریان كردووه‌ له‌سه‌رده‌م داگیركردنى شارى موسڵ له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه‌،وله‌گوندى(ئه‌بتیشه‌)ى سه‌ر به‌شارۆچكه‌ى حه‌زه‌رى باشوورى رۆژئاواى موسڵ ده‌ستگیركراون".