ده‌ستپاكى ناوى دوو به‌رپرس ده‌خاته‌ڕوو كه‌سه‌روه‌رت وسامانیان ئاشكرا كردووه‌

الخميس 02 كانون ثاني 2020 - 10:12

ده‌ستپاكى ناوى دوو به‌رپرس ده‌خاته‌ڕوو كه‌سه‌روه‌رت وسامانیان ئاشكرا كردووه‌

 به‌غدا-اه‌ع

ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ناوى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى سه‌روه‌رت وسامانى خۆیان ئاشكرا كردووه‌ خسته‌ڕوو.
ده‌ستپاكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"فه‌رمانگه‌ى خۆپاراستنى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌فۆرمى ده‌رخستنى سه‌روه‌رت وسامانى ساڵى 2020 ى تایبه‌ت به‌(حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى) جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وهه‌روه‌ها فۆرمى تایبه‌تى(باسم عه‌بدولزه‌مان روبێعی) وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه‌ ،به‌مه‌یش ده‌بنه‌ یه‌كه‌م دوو به‌رپرس سه‌روه‌ت وسامانى خۆیان بۆ ئه‌مساڵ خستۆته‌ڕوو".
وتیشى "فه‌رمانگه‌كه‌ فۆرمى ده‌رخستنى سه‌روه‌ت وسامانى ساڵى 2020ى تایبه‌ت به‌په‌رله‌مانتار (هودا سه‌جاد) وفۆرمى تایبه‌تى (لوئه‌ى خه‌تیب)وه‌زیرى كاره‌با به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه‌.
شایه‌نى باسه‌ ده‌سته‌كه‌ له‌كۆتایی ساڵى رابردوو ورده‌كارییه‌كانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاسا كارپێكراوى ژماره‌30ى ساڵى 2011 خسته‌ڕوو،دواى په‌سه‌ندكردنى هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى بڕگه‌ى یه‌كه‌م له‌مادده‌ى(61)وبڕگه‌ى سێیه‌م له‌مادده‌ى (73)ى ده‌ستوور ،مادده‌ى(16/یه‌كه‌م/ب و ج)له‌هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات (سه‌رۆك وجێگرانى سه‌رۆك وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران)و(سه‌رۆك وجێگرانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ووه‌زیره‌كان وهاو پله‌كانیان )هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى پۆست وپله‌ى فه‌رمییان هه‌یه‌ پابه‌ندكردووه‌ به‌ده‌رخستنى سه‌روه‌ت وسامانه‌كانیان وه‌كو چۆن له‌ بڕگه‌كانى ترى مادده‌كه‌ باس لێوه‌كراوه‌.