شه‌هیدانى قائیم..پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منییه‌ بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش له‌باشوورى موسڵ

الخميس 02 كانون ثاني 2020 - 09:32

 شه‌هیدانى قائیم..پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منییه‌ بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش له‌باشوورى موسڵ

 به‌غدا-اه‌ع

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌واى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،پرۆسه‌ى شه‌هیدانى قائیمى ڕاگه‌یاند بۆ كیۆماڵكردنى دوورگه‌ى حه‌زه‌رى باشوورى موسڵ له‌پاشماوه‌ تیرۆرستییه‌كانى داعش.
سایتى حه‌شدى شه‌عبى ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌واى حه‌شدى شه‌عبى كه‌بریتییه‌ له‌لیواكانى 15، و25، و33، 44 وهه‌واڵگیرى ویه‌كه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى ته‌قینه‌وه‌كان به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به‌ئۆپراسیۆنى "شه‌هیدانى قائیم كردووه‌ بۆ كیۆماڵكردنى دوورگه‌ى حه‌زه‌رى باشوورى موسڵ له‌پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش".