بۆسه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ نه‌ینه‌وا گروپ و سه‌ركرده‌یه‌كى تیرۆرستى له‌ناو ده‌بات

الخميس 02 كانون ثاني 2020 - 09:24

بۆسه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ نه‌ینه‌وا گروپ و سه‌ركرده‌یه‌كى تیرۆرستى  له‌ناو ده‌بات
به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى هه‌ڵوكانى هه‌واڵگیرى ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند كه‌گروپێكى تیرۆرستى له‌ناوبردووه‌ له‌كاتى هه‌وڵدانیان بۆ په‌ڕینه‌وه‌ له‌خاكى عێراقه‌وه‌ به‌ره‌و سوریا له‌ده‌وروبه‌رى شاردێى ڕه‌بیعه‌ له‌نه‌ینه‌وا.
لیوا روكن عه‌بدولخالق خێكانى به‌رێوبه‌رى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شى ئاسایش وهه‌واڵگیرى نه‌ینه‌وا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"دواى بۆردومانه‌كانى شانه‌ى هه‌ڵوكانى هه‌واڵگیرى بۆ سه‌ر په‌ناگه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا له‌ئێستادا تیرۆرستان به‌ره‌و سوریا هه‌ڵدێن وقاره‌مانانى شانه‌كه‌ به‌شه‌و ورۆژ تاوه‌كو سنووره‌كانى ڕاویان ده‌نێن ".
وتیشى"شانه‌ى هه‌ڵوكانى هه‌واڵگیرى له‌پرۆسه‌یه‌كى هه‌مه‌چه‌شنه‌یی وبه‌به‌شدارى هه‌واڵگیرى پیاده‌یی 17ى فیرقه‌ى15ى سوپاى عێراقی وبه‌رێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى نه‌ینه‌وا بۆسه‌یه‌كى ئه‌منییان داناوه‌ بۆ گروپێكى تیرۆرستى داعش له‌كاتى هه‌واڵى دزه‌پێكردنیان له‌خاكى عێراقه‌وه‌ به‌ره‌و سوریا له‌ده‌وروبه‌رى شاره‌دێى ره‌بیعه‌ له‌به‌روارى29/12/2019،له‌ئه‌نجامدا دواى هه‌واڵى ده‌ستگیركردنیان دا پێكدادانێك روویدا له‌گه‌ڵ تیرۆرستان دواى ئه‌وه‌ى ته‌قییان له‌هێزه‌كانمان كردووه‌".
وتیشى"هێزه‌كه‌ توانى هه‌موویان له‌ناوبدات كه‌ژماره‌یان سێ كه‌س بووه‌ وخۆیان مێنڕێژكردبوو ونارنجۆكى ده‌ستییان پێبووه‌"،ئاماژه‌یشى دا "له‌میان ئه‌م پرۆسه‌یه‌ تیرۆرستى ناسراو به‌حازم(فه‌تحى فه‌تاس عه‌لى)كووژرا كه‌پۆستى سه‌ربازى هه‌بووه‌ له‌كه‌رتى موسڵ".