به‌شدارى ژنان له‌حكومه‌تى نوێ تونس

الأربعاء 01 كانون ثاني 2020 - 21:40

به‌شدارى ژنان له‌حكومه‌تى نوێ تونس

 

تونس- اه‌ع
 
حه‌بیب جوملى سه‌رۆكى حكومه‌تى راسپێرداوى تونس ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند ڕێژه‌ى ژنان له‌پێكهاته‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى نزیكه‌ى له‌ 40%.
جوملى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دواى دیدارى له‌گه‌ڵ قه‌یس سه‌عید سه‌رۆك كۆمار له‌كۆشكى قه‌رتاج ڕایگه‌یاند"كه‌كابینه‌ى نوێ حكومه‌ته‌كه‌ى ڕاده‌ستى سه‌رۆك كۆمار كردووه‌ كه‌له‌40% له‌ژنان پێكهاتووه‌"،ئاماژه‌یشى دا"له‌نێو ژنانى دامه‌زراو له‌حكومه‌ت فه‌رمانبه‌رێكه‌ له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ كارى كردووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى پۆسته‌ نوێكه‌ى دیارى بكات.
وتیشى ریژه‌ى ته‌مه‌نى ئه‌ندامانى حكومه‌ته‌كه‌ى له‌سنوورى 50ساڵ ده‌بێت وبچووكترین وه‌زیریش ته‌مه‌نى 31ساڵه‌ وگه‌وره‌ترین وه‌زیریش 69ساڵه‌".