لایه‌نه‌ كوردییه‌كان هه‌وڵى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ده‌ن

الأربعاء 01 كانون ثاني 2020 - 20:18

لایه‌نه‌ كوردییه‌كان هه‌وڵى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ده‌ن

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
لیژنه‌ى یاسایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه‌ هه‌وڵێك هه‌یه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ كوردییه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ به‌مدواییه‌دا ده‌نگى له‌سه‌ر درا.
حوسێن عیقابى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕاگه‌یاند"هه‌ندى له‌هێزه‌ كوردییه‌كان(گۆڕان-به‌ره‌ى ئیسلامى-یه‌كگرتووى ئیسلامى) هه‌وڵى هه‌مواركردنه‌وه‌ى بڕگه‌ى تایبه‌ت به‌فره‌ بازنه‌یی یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ده‌ن".
وتیشى"ئه‌م هێزانه‌ پێیان وایه‌ بڕگه‌ى تایبه‌ت به‌فره‌ بازنه‌یی رێگر ده‌بێت به‌رامبه‌ر هێزه‌ سه‌ربه‌خۆكان وپارته‌ بچووكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى براوه‌ بن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان".
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان وبه‌ته‌واوه‌تى په‌سه‌ندى كرد وهه‌روه‌ها لیژنه‌یی یاسایی بڕگه‌كانى خوێنده‌وه‌ هه‌ر له‌برگه‌ى 15 وبڕگه‌ ناكۆكان وپێشنیاره‌كانى هه‌مواركردنه‌وه‌یش پاشان ده‌ستى به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌كه‌ كرد.
سه‌لیم هه‌مزه‌ سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان جه‌ختى له‌وه‌ كردبوو،هێزه‌ كوردییه‌كان تانه‌ له‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ده‌ن.