وه‌زیرى ناوخۆ سه‌رپه‌رشتى كشانه‌وه‌ى مانگرتووان ده‌كات

الأربعاء 01 كانون ثاني 2020 - 17:09

وه‌زیرى ناوخۆ سه‌رپه‌رشتى كشانه‌وه‌ى مانگرتووان ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

یاسین یاسرى وه‌زیرى ناوخۆ ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سه‌رپه‌رشتى كشانه‌وه‌ى مانگرتووان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌به‌غدا كرد.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"وه‌زیرى ناوخۆ سه‌رپه‌رشتى كشانه‌وه‌ى مانگرتووان كردووه‌ ،دووپاتیشیكرده‌وه‌ كشانه‌وه‌ى مانگرتووان به‌ده‌مه‌و هاتنى بڕیارى حكومه‌تى عێراقى بووه‌ وبه‌رده‌وام ده‌بن له‌مانگرتنیان له‌ده‌وروبه‌رى رووبارى دیجله‌ تا ئه‌و كاته‌ى داواكارییه‌كانى جێ به‌جێ ده‌كرێت به‌كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌نێو خاكى عێراقدا".
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ داواى له‌خۆپیشانده‌ران ومانگرتووان كرد له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا بكشێنه‌وه‌ وه‌كو رێزگرتنێك بۆ بڕیارى حكومه‌تى عێراقی.