په‌یامنێرمان :مانگرتووان ده‌ستیان به‌كشانه‌وه‌ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كردووه‌

الأربعاء 01 كانون ثاني 2020 - 13:52

په‌یامنێرمان :مانگرتووان ده‌ستیان به‌كشانه‌وه‌ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كردووه‌

 به‌غدا-اه‌ع

په‌یامنێرمان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند مانگرتووان ده‌ستیان به‌كشانه‌وه‌ كردووه‌ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا.
ئاماژه‌یشى دا "مانگرتووان له‌به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌ ده‌ستیان به‌كشانه‌وه‌ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كردووه‌"روونیشیكرده‌وه‌"ده‌نگۆییه‌ك هه‌یه‌ له‌باره‌ى دیاری كردنى شوێنێكى نوێ بۆ خۆپیشانده‌ران له‌نزیك ئۆتێلى بابل".
شایه‌نى باسه‌ حه‌شدى شه‌عبى داواى خۆپیشانده‌رانى نزیك باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كرد بكشێنه‌وه‌ وه‌كو رێزگرتنێك له‌بڕیارى حكومه‌تى عێراقی كه‌ فه‌رمانى به‌كشانه‌وه‌ كردبوو بۆ پاراستنى شكۆى ده‌وڵه‌ت، روونیشیكرده‌وه‌"په‌یامى جه‌ماوه‌رى ئه‌و شوێنه‌ گه‌یشت.
حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ستایشى"هه‌ڵویستى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان وكه‌سایه‌تییه‌ سیاسی وئاینى ورۆشنبیرى وجه‌ماوه‌رییه‌كانى كرد كه‌ هێرشه‌كانى ئه‌مریكایان بۆ سه‌ر كه‌رته‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ڕه‌تكرده‌وه‌"، داوایشى له‌هه‌مووان كرد به‌شدارى پرسه‌ى تایبه‌تى شه‌هیدان بكه‌ن له‌به‌غدا وپارێزگاكان "روونیشیكرده‌وه‌"پرسه‌یه‌كى گشتى له‌به‌غدا له‌جادریه‌ له‌نزیك چێشتخانه‌ى سه‌فینه‌ داده‌نرێت.
شایه‌نى باسه‌ به‌یانى دوێنى سێشه‌ممه‌ مه‌راسیمى به‌خاك سپاردنى شه‌هیدانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستیپێكرد كه‌به‌هۆى هێرشێكى ئه‌مریكاوه‌ بۆ سه‌ر باره‌گاكانیان له‌شارۆچكه‌ى قائیم شه‌هید بوون.