شاندێكى بنیاتنان سه‌ردانێكى راوێژى بۆ لاى سه‌رۆك كۆمار كردووه‌

الأربعاء 01 كانون ثاني 2020 - 12:14

شاندێكى بنیاتنان سه‌ردانێكى راوێژى بۆ لاى سه‌رۆك كۆمار كردووه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
شاندێكى هاوپه‌یمانى بنیاتنان سه‌ردانى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار كرد بۆ راوێژكردن له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى پیشكه‌شكردنى پاڵێوراوێك بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت دواى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى عێدانى .
عه‌بدولئه‌میر تعێبان په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"جموجۆڵێكى سیاسى به‌رده‌وام له‌ئارادایه‌ بۆ په‌له‌كردنى له‌پێشكه‌شكردنى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت دواى كشانه‌وه‌ى كاندیدكردنى ئه‌سعه‌د عێدانى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى".
وتیشى"شاندێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح سه‌ردانى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى كردووه‌ بۆ راوێژى له‌باره‌ى پێشكه‌شكردنى پاڵێوراوێك جێی ڕه‌زامه‌ندى گه‌لى عێراق بێت،ئاماژه‌یشى دا هاوپه‌یمانى بنیاتنان به‌ئاڕاسته‌ى هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوێك ده‌چێت ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ پێ بێت كه‌خواستى گه‌له‌ له‌رووى سه‌ربه‌خۆیی وهه‌ڵگرى یه‌ك ڕه‌گه‌زنامه‌ وخاوه‌ن شاره‌زاییه‌كى ئیدارى بێت".
روونیشیكرده‌وه‌"هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ چه‌ند ناوێكى جێگره‌وه‌ى هه‌یه‌ وتاوه‌كو ئێستاش له‌سه‌ر ناوى پاڵێوراوێك رێككه‌وتن نه‌كراوه‌".