ده‌ستپاكى: فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى به‌رپرسانى خۆجێى له‌دیوانیه‌ وموسه‌ننا ده‌ركراوه‌

الثلاثاء 31 كانون أول 2019 - 11:03

ده‌ستپاكى: فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى به‌رپرسانى خۆجێى له‌دیوانیه‌ وموسه‌ننا ده‌ركراوه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى به‌رپرسانى خۆجێى له‌هه‌ردوو پارێزگاى دیوانیه‌ وموسه‌ننا ده‌ركراوه‌.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"دادوه‌رى لێكۆڵه‌رى ده‌ستپاكى له‌پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز فه‌رمانى بانگهێشتكردنى ده‌ركردووه‌ دژى پارێزگارى پێشووى دیوانیه‌ وئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكه‌ به‌هۆى سكاڵایه‌ك له‌باره‌ى رێگاگرتن له‌ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌ئه‌ركى چاودێرى خۆى هه‌ڵسێت له‌وردبینیكردن به‌گرێبه‌ستێكى تایبه‌ت به‌پرۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى غه‌ماس به‌هۆى بوونى گومانى ئیدارى ودارایی له‌و گرێبه‌سته‌".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا" دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكى له‌موسه‌ننا فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى به‌رێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاكه‌ وژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانى لیژنه‌ى كڕیارى ده‌ركردووه‌ به‌هۆى گرێبه‌ستى كڕینى پاشكۆكانى قه‌روێڵه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى به‌تێچووى به‌رزتر له‌نرخى قه‌روێڵه‌كه‌".