حه‌لبوسى داواى لە حكومەت كرد كە پارێزگاری لە نێردە دبلۆماسیەكان بكات.

الثلاثاء 31 كانون أول 2019 - 22:01

حه‌لبوسى داواى لە حكومەت كرد كە پارێزگاری لە نێردە دبلۆماسیەكان بكات.

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داواى له‌حكومه‌ت كرد جه‌خت له‌به‌ڵێننامه‌ یاساییه‌كانى بكات له‌پاراستنى باره‌گاكانى نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان.
حەلبوسی  لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كه‌(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ راگەیاند،"هەوڵدان بۆ هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا، زیان بە بەرژەوەندیە باڵاكانی عێراق  دەگەیەنێت و وێنەیەكی خراپ دەگەیەنێت".
 وتیشى،"ئەو كردەوانە لەگەڵ پێناسەی رێكەوتنە نێودەوڵەتییەكان یەكناگرێتەوە، داواشی لە حكومەت كرد كە پارێزگاری لە نێردە دبلۆماسیەكان و بارەگای باڵیۆزخانەكان بكات.