هاوپه‌یمانى هێزه‌كان داواى پاراستنى نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان ده‌كات

الثلاثاء 31 كانون أول 2019 - 20:45

هاوپه‌یمانى هێزه‌كان داواى پاراستنى نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان ده‌كات

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
هاوپه‌یمانى هێزه‌ عێراقییه‌كان داواى له‌حكومه‌ت كرد نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان بپارێزێت.
هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانى هێزه‌ عێراقییه‌كان هه‌وڵى هێرشكردن وهه‌ڵكووتانه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌به‌غدا ره‌تده‌كاته‌وه‌،داوایشى له‌حكومه‌تى عێراقى كرد كه‌پێویسته‌ پابه‌ندى رێككه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى تایبه‌ت به‌پاراستنى نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان بێت".