وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ جەختدەکاته‌وه‌ پێویست دەکات ئاسایشی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان لە عێراق بپارێزرێت

الثلاثاء 31 كانون أول 2019 - 19:11

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ جەختدەکاته‌وه‌ پێویست دەکات ئاسایشی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان لە عێراق بپارێزرێت

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند كه‌له‌نزیكه‌وه‌ چاودێرى رووداوه‌كانى باڵیۆزخانه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات له‌گردبوونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌ بۆ ده‌ڕبڕینى ناڕه‌زایه‌تى له‌باره‌ى بۆردومانه‌كه‌ى سه‌ر كه‌رته‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ژماره‌یه‌ك شه‌هید وبریندارى لێكه‌وته‌وه‌.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان كه‌له‌سه‌ر خاكى عێراق كارده‌كه‌ن جێ ڕێز وپێزانینى ئێمه‌ن و،وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌یش پابه‌نده‌ به‌پاراستنى پێگه‌یان به‌هاوته‌ریبى له‌گه‌ڵ رێککەوتنامەی ڤیەننای تایبەت بە پەیوەندییە دبلۆماسییەکان".ئاماژه‌یشى دا "زۆر پێویسته‌ ئاسایشى ئه‌م نێردانه‌ له‌مه‌ترسى دوور بكه‌وێته‌وه‌"، روونیشیكرده‌وه‌"سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە کە هەمو لایەک پێویستە لەو شوێنانه‌ دوربکەنەوە، هەروەها هەر جۆرە هێرشێکی دوژمنکارانە یان ئیستفزازکردنی نوێنەرایەتییە دبلۆماسییەکان بە توندترین شێوە له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ وەڵام دەدرێتەوە وبه‌توندرین یاسا سزا له‌سه‌ر ده‌دات".