لیوا خه‌ڵه‌ف:هێرشه‌كانى ئه‌مریكا دواى چه‌ند خووله‌كێك له‌ئاگاداركردنه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامدراوه‌

الثلاثاء 31 كانون أول 2019 - 17:31

لیوا خه‌ڵه‌ف:هێرشه‌كانى ئه‌مریكا دواى چه‌ند خووله‌كێك له‌ئاگاداركردنه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامدراوه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ئه‌و هێڕشه‌ى پێگه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌شارۆچكه‌ى قائیم كرده‌ ئامانج،دواى چه‌ند خووله‌كێك له‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى وه‌زیرى به‌رگرى به‌سه‌رۆك وه‌زیران وئاگاداركردنه‌وه‌ى به‌هه‌واڵى بۆردومانه‌كه‌ ئه‌نجام دراوه‌.
خه‌ڵه‌ف له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا له‌كاژێر حه‌وتى ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردوو په‌یوه‌ندى به‌فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان كردووه‌ وئاگادارى كردۆته‌وه‌ كه‌واشنتۆن بۆردومانى پێگه‌ى سه‌ربازى له‌عێراق ده‌كات".
وتیشى"وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ئه‌و شوێن وپێگانه‌ى دیارى نه‌كردووه‌ كه‌به‌ر هێڕشه‌كه‌ ده‌كه‌وێت ،وبۆردومانه‌كه‌یش دواى چه‌ند خووله‌كێكى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ كه‌وتۆته‌وه‌ ئه‌مه‌یش وایكرد نه‌توانرێت رێوشوێنه‌كان بگیرێته‌ به‌ر بۆ پاراستنى سه‌ربازگه‌كان".
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ فرۆكه‌كانى ئه‌مریكا رۆژى(29 كانون یه‌كه‌مى 2019)ى بۆردومانى هه‌ردوو لیواى ٤٥ و ٤٦ى حه‌شدى شه‌عبى بۆردومان كرد وبووه‌ هۆى شه‌هید بوونى 27جه‌نگاوه‌ر وبرینداربوونى 51جه‌نگاوه‌رى دیكه‌.