ئامارێكى فه‌رمى له‌باره‌ى ژماره‌ى برینداران به‌هۆى ده‌ستدڕێژی گولله‌ و بۆمبی پاسه‌وانى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا

الثلاثاء 31 كانون أول 2019 - 16:36

ئامارێكى فه‌رمى له‌باره‌ى ژماره‌ى برینداران به‌هۆى ده‌ستدڕێژی گولله‌ و بۆمبی پاسه‌وانى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
به‌رێوبه‌رایه‌تى ڕاگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبى ئامارێكى نوێى ژماره‌ى برینداران به‌هۆى ده‌ستدڕێژی گولله‌ و بۆمبی پاسه‌وانى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا خسته‌ڕوو.
به‌رێوبه‌رایه‌تى ڕاگه‌یاندن له‌ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"ژماره‌ی بریندارانی ده‌ستدرێژی گولله‌و بۆمبی فرمێسكڕێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر خۆپیشانده‌رانى به‌خاك سپاردنى شه‌هیدانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ 62كه‌س بووه‌ له‌جه‌نگاوه‌رانى حه‌شدى شه‌عبى وهاوڵاتیانى مه‌ده‌نى كه‌به‌شداربوون له‌مه‌رسیمى به‌خاك سپاردنى شه‌هیدانى حه‌شدى شه‌عبى".
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ روونیشیكرده‌وه‌"هه‌ندێ له‌برینداره‌كان بارى ته‌ندروستیان ناجێگیره‌".
شایه‌نى باسه‌ هه‌زاره‌ها خۆپیشانده‌ر وجه‌نگاوه‌رانى حه‌شدى شه‌عبى به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌شداربوون له‌رێوڕه‌سمى به‌خاك سپاردنى شه‌هیدانى حه‌شدى شه‌عبى،خۆپیشانده‌ران به‌ئاڕاسته‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا به‌رێكه‌وتن بۆ سه‌ركۆنه‌كردنى هێڕشه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى.
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ فرۆكه‌كانى ئه‌مریكا رۆژى(29 كانونى یه‌كه‌مى 2019) بۆردومانى هه‌ردوو لیواى 45 و 46ى حه‌شدى شه‌عبییان كرد وله‌ئاكامدا 27جه‌نگاوه‌ر شه‌هید بوون و51 جه‌نگاوه‌ریش برینداربوون.