وه‌زاره‌تى به‌رگرى جه‌خت له‌هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت ده‌كات بۆ پاراستنى باڵیۆزخانه‌ ونێرده‌كان

الثلاثاء 31 كانون أول 2019 - 15:49

وه‌زاره‌تى به‌رگرى جه‌خت له‌هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت ده‌كات بۆ پاراستنى باڵیۆزخانه‌ ونێرده‌كان

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،جه‌ختى له‌هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى عێراقی كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى باڵیۆزخانه‌ ونیرده‌ دیبلۆماسییه‌كانى نێو عێراق.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند "وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌و هه‌واڵانه‌ هه‌ندێ له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ له‌باره‌ى گه‌یشتنى نه‌جاح شه‌مه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى بۆ باڵه‌خانه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"شه‌مه‌رى له‌ئێستادا له‌باڵه‌خانه‌ى كاره‌كه‌یه‌تى له‌باره‌گاى وه‌زاره‌تى به‌رگرى.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى دووپاتیشیكرده‌وه‌"حكومه‌تى عێراق هه‌وڵى پاراستنى باڵیۆزخانه‌ ونێرده‌ دیبلۆماسییه‌كانى نێو عێراق ده‌دات".