عه‌بدولمه‌هدى داوا له‌هه‌مووان ده‌كات ده‌ستبه‌جێ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا جێبهێڵن

الثلاثاء 31 كانون أول 2019 - 14:15

 عه‌بدولمه‌هدى داوا له‌هه‌مووان ده‌كات ده‌ستبه‌جێ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا جێبهێڵن

 به‌غدا-اه‌ع

 
عادل عه‌بدولمه‌هدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،داواى له‌هه‌مووان كرد ده‌ستبه‌جێ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا جێبهێڵن.
فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌كان له‌رۆژى29/12/2019،له‌لایه‌ن به‌رزترین ئاستى حكومه‌ته‌وه‌ سه‌ركۆنه‌ كرا وحكومه‌تیش زنجیره‌ییه‌ك رێوشوێنى گرتۆته‌ به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ڕه‌وشه‌كه‌ به‌و پێیه‌ى سه‌روه‌رى عێراق وئاسایشى هاوڵاتیانى بپارێزێت".
وتیشى"ئه‌م مه‌راسیمه‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ به‌خاك سپاردنى شه‌هیدان به‌شێك له‌وه‌فادارى بۆ خوێنى پیرۆزیان به‌ڵام ده‌بێت دوور بێت له‌گرژى به‌باڵه‌خانه‌كانى باڵیۆزخانه‌كان كه‌ئه‌رك وبه‌رپرسیارێتى پاراستنى ده‌كه‌وێـته‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى عێراقى ،داوایشى له‌هه‌مووان كرد ده‌ستبه‌جێ ئه‌م شوێنانه‌ جێبهێڵن وئه‌وه‌یشى به‌یاد كرده‌وه‌ هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر باڵیوزخانه‌ ونێرده‌ بیانییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ به‌توندى به‌رپه‌رچ ده‌درێنه‌وه‌ ویاسایش به‌توندترین شێوازى سزاى له‌سه‌ر ده‌دات".