ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر راسپاردنى بۆ پاراستنى لایه‌نێك ڕه‌تكرده‌وه‌

الثلاثاء 31 كانون أول 2019 - 13:31

ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر راسپاردنى بۆ پاراستنى لایه‌نێك ڕه‌تكرده‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
ده‌زگاى دژه‌تیرۆر،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، راسپاردنى بۆ پاراستنى لایه‌نێك ره‌تكرده‌وه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ چه‌ند ئه‌ركێكى دیاریكراوى هه‌یه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى به‌غدا.
سه‌باح نوعمان وته‌بێژى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ده‌زگاكه‌ راسپاردنى به‌پارێزگاریكردن له‌باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ناوچه‌ى سه‌وز یان هه‌ر لایه‌نێكى تر ڕه‌تده‌كاته‌وه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ده‌زگاكه‌ ئه‌رك وئامانجى دیاریكراوى هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌ده‌ره‌وه‌ى به‌غدا".