حه‌شدى شه‌عبى به‌رپه‌رچى هێرشێك بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌كى له‌دیاله‌ دایه‌وه‌

الاثنين 30 كانون أول 2019 - 23:13

حه‌شدى شه‌عبى به‌رپه‌رچى هێرشێك بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌كى له‌دیاله‌ دایه‌وه‌

 دیاله‌-اه‌ع

هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى به‌رپه‌رچى هێرشێك بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌ك له‌پارێزگاى دیاله‌ دایه‌وه‌.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ڕایگه‌یاند"هێزێك له‌لیواى 24ى فه‌وجى سێیه‌مى حه‌شدى شه‌عبى توانى به‌رپه‌رچى هێرشێكى تیرۆرستى بۆ سه‌ر یه‌ك له‌بازگه‌ جێگیركراوه‌كان له‌شاردێى قه‌ره‌ته‌په‌ له‌باكوورى رۆژهه‌ڵاتى دیاله‌ داوه‌ته‌وه‌.
وتیشى"هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ كارمه‌ندانى بازگه‌ جێگیركراوه‌كه‌ى كردۆته‌ ئامانج له‌شاردێى قه‌ره‌ته‌په‌ له‌رێگاى قه‌ناسى راسته‌خۆ به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكى ماددى وگیانى نه‌بووه‌.
روونیشیكرده‌وه‌"بازگه‌ كه‌رووبه‌رووى هێرش بۆته‌وه‌ چه‌ندین كامێراى لێزه‌رى هه‌بووه‌ وچاودێرى وردى جموجۆڵى تیرۆرستانى كردووه‌"،ئاماژه‌یشى دا ئۆپراسیۆنه‌كانى هه‌شته‌مى خواستى سه‌ركه‌وتن (ئیراده‌ نه‌سڕ)كه‌پێش دوو رۆژ ڕاگه‌یه‌ندرا له‌دوور میحوه‌ره‌وه‌ له‌گونده‌كانى مخێسه‌ وئه‌بى سه‌یدا بووه‌ هۆى خاپووركردنى میوانخانه‌ ودۆزینه‌وه‌ى چه‌ندین كه‌ره‌سه‌ى ته‌قه‌مه‌نى .