هه‌ماهه‌نگییه‌كى ئه‌منى بۆ پاراستنى سه‌قامگیرى له‌ناوچه‌كانى باكوورى بابل

الثلاثاء 31 كانون أول 2019 - 11:02

هه‌ماهه‌نگییه‌كى ئه‌منى بۆ پاراستنى سه‌قامگیرى له‌ناوچه‌كانى باكوورى بابل

 به‌غدا-اه‌ع

عه‌لى حه‌مدانى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى فوڕاتى ناوه‌ڕاستى حه‌شدى شه‌عبى جه‌ختى له‌هه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى سه‌قامگیرى ناوچه‌كانى باكوورى بابل
به‌پێ سایتى حه‌شدى شه‌عبى حه‌مدانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاندووه‌"حه‌شدى شه‌عبى هاوكارى وهه‌ماهه‌نگى فراوانى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنى ئه‌من وسه‌قامگیرى وتێكشكاندنى هه‌ر جموجۆڵێكى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه‌كانى باكوورى بابل.
وتیشى"كه‌رتى بوحیرات گرنگترین كه‌رته‌كانه‌ چونكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ گرنگترینیان جرف نه‌سڕ،ئاماژه‌یشى دا"هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ رێگاگرتن له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى چالاكییه‌كانى شانه‌ تیرۆرستییه‌كان".