سه‌رۆك كۆمار جەختیكردوەتەوە لەسەر پێویستیی رێزگرتن لە سەروەری وڵات

الاثنين 30 كانون أول 2019 - 16:59

سه‌رۆك كۆمار جەختیكردوەتەوە لەسەر پێویستیی رێزگرتن لە سەروەری وڵات

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
به‌رهه‌م ساڵح سەرۆك كۆمار ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  ئەو هێرشەی كە دوێنێ  لە لایەن  ئەمریكاوە كرایە سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی لەشارۆچكه‌ى قائیم ، بە پێشێلكردنی سەروەری خاكی عێراق ناوبرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار لەراگەیەندراوەكەدا كە دەستى (اه‌ع) كەوتوە ڕایگه‌یاند"لەكاتێكدا دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق لەگەڵ لایەنە  حكومییەكاندا تاوتوێی رێژەی زیانە گیانی و ماددیەكانی ئەو هێرشەی كردوە، جەختیكردوەتەوە لەسەر پێویستیی رێزگرتن لە سەروەری وڵات و پێداگریی لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و گرەنتیكردنی پاراستنی نێردە و باڵیۆزخانەكان، بە هەمانشێوە پێگە سەربازییەكانی عێراق و هێزە نێودەوڵەتییەكانی هاوپەیمان بۆ هەوڵەكانی روبەڕوبونەوەی تێرۆر لە عێراق"وجەختیشى لە گرنگیی دوركەوتنەوەی عێراق كردوەتەوە لەو ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتیانەی لە ئێستادا بونیان هەیە.
 بە گرنگیشی زانیوە لەم دۆخە پڕ لە ئاڵنگارییەدا، لایەنەكان دانبەخۆدابگرن و دوربكەونەوە لە هەمو هەنگاوێك كە ئەگەری زیانگەیاندنی بە وڵات تێدابێت.
سه‌رۆك كۆمار داوایشى كردووه‌ لەم دۆخە پڕ لە ئاڵنگارییەدا، لایەنەكان دانبەخۆدابگرن و دوربكەونەوە لە هەمو هەنگاوێك كە ئەگەری زیانگەیاندنی بە وڵات تێدابێت.
لە كۆتایی راگەیەنداراوەكەدا، سەرۆك كۆماری عێراق پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدانی هێرشە ئاسمانییەكەی شەوی رابردو كردوە