هه‌شته‌مین قۆناغى خواستى سه‌ركه‌وتن(ئیراده‌ نه‌سڕ) كۆتاییهات

الاثنين 30 كانون أول 2019 - 17:01

هه‌شته‌مین قۆناغى خواستى سه‌ركه‌وتن(ئیراده‌ نه‌سڕ) كۆتاییهات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،كۆتاییهاتنى هه‌شته‌مین قۆناغى ئۆپراسیۆنى خواستى سه‌ركه‌وتن(ئیراده‌ نه‌سڕ)ى راگه‌یاند كه‌دوێنى له‌پێنج قۆڵه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد به‌به‌شدارى فه‌رمانده‌ییه‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا،وجه‌زیره‌ ،وسه‌ڵاحه‌ددین ،ودیاله‌ ،له‌گه‌ڵ باره‌گاى پێشره‌وى له‌كه‌ركوك.
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یاره‌ڵلا جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"ئه‌و هێزانه‌ى به‌شداربوون له‌م قۆناغه‌ وله‌میان میحوه‌رى یه‌كه‌م لیواى73ى پیاده‌ ولیواى 92ى پیاده‌ له‌فیرقه‌ى پازده‌هه‌م ولیواكانى 43 و60 و21ى پیاده‌ له‌فیرقه‌ى بیست به‌شداربوون،كه‌چى له‌میحوه‌رى دووه‌م،یه‌كه‌كانى فیرقه‌ى حه‌وتى لیواى مه‌غاویرى جه‌زیره‌ ولیواى هه‌شتى پیاده‌ى فیرقه‌ى ئامێرى پیاده‌یی هه‌شته‌م ولیواى 30پیاده‌ به‌شداربوون وهه‌روه‌ها له‌میحوه‌رى سێیه‌م یه‌كه‌كانى لیواى 91ى پیاده‌ وهێزه‌كانى فه‌رمانده‌یی پۆلیسى سه‌ڵاحه‌ددین به‌شداربوون،سه‌باره‌ت به‌میحوه‌رى چواره‌م هه‌ریه‌كه‌ له‌یه‌كه‌كانى فیرقه‌ى پێنح وهێزه‌كانى فه‌رمانده‌یی پۆلیسى دیاله‌ تیایدا به‌شداربوون.
وتیشى"له‌میحوه‌رى پێنجه‌م فیرقه‌ى نۆیه‌مى زریپۆش ولیواكانى 18 و15ى پۆلیسى فیدراڵى ولیواى 45ى پیاده‌ له‌فیرقه‌ى یازده‌هه‌م ولیواى 52ى پیاده‌ له‌فیرقه‌ى چوارده‌ ولیواكانى1 و2 و3 له‌فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا تیایدا به‌شداربوون ".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌شته‌مین قۆناغى ئۆپراسیۆنى خواستى سه‌ركه‌وتن(ئیراده‌ نه‌سڕ) به‌پاڵپشتى فرۆكه‌كانى هێزى ئاسمانى وفرۆكه‌كانى سوپا وفرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وحه‌شدى هۆزه‌كانى(عه‌شایرى) له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ده‌زگاى ئه‌منى وهه‌واڵگیرى بووه‌ ،وله‌ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ خاپووركردنى21 تونێل و25په‌ناگه‌ ودۆزینه‌وه‌ى ماتۆرسكیلێك و198بۆمبى چێندراو وئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕیژكراوو14گولله‌ى هاوه‌ن وله‌ناوبردنى 14گولله‌ى هاوه‌ن وخاپووركردنى 11خاڵى چاودێرى وده‌ستگیركردنى دوو داواكراو له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى بۆمب هاوێشته‌یه‌كى عه‌یاره‌ 12.5 ملم و11 مووشه‌كى دژه‌ تانك.
له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى 750 گووله‌ى چه‌كى 14.5 ملم وكلاشینكۆفى AK هه‌روه‌ها له‌میان ئه‌م پرۆسه‌یه‌ 9تیرۆرستى خۆكووژ كووژران وكارگه‌یه‌كى بۆمبڕیژكردن دۆزرایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وێرانكردنى پێنج ئۆتۆمبێل ودوو ئامێرى جۆرى(شۆفه‌ل) ودۆزینه‌وه‌ى دووربینێك وئامێرێكى موتۆرلا وخاپووركردنى دوو كه‌رڤان ودۆزینه‌وه‌ى 23مووشه‌كى هاوێشته‌یی RBG و4 كه‌ره‌سه‌ى چه‌ك وله‌ناوبردنى په‌ناگه‌یه‌كى بۆمبڕێژكراو ودۆزینه‌وه‌ى 10 BKC  ودوو تۆپ هاوێشته‌ى عه‌یاره‌ 57ملم و126گووله‌ى هاوه‌ن و5 گووله‌ى تۆپىD30 وخاپووركردنى دوو بۆكس له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى بۆمبى دژه‌ قه‌ڵغان".
یاره‌ڵلا ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا "هه‌شته‌مین قۆناغى خواستى سه‌ركه‌وتن(ئیراده‌ نه‌سڕ) رووبه‌رى (31,999) كێلو مه‌تر چوار گۆشه‌ى گرته‌وه‌".