مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا به‌پێویستیی ده‌زانێت ڕێز له‌سه‌روه‌ری عێراق بگیرێت

الاثنين 30 كانون أول 2019 - 17:04

مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا  به‌پێویستیی ده‌زانێت ڕێز له‌سه‌روه‌ری عێراق بگیرێت

 

 
نه‌جه‌فى پیرۆز – اه‌ع
 
سه‌ید عه‌لى سیستانی مه‌رجه‌عى باڵاى ئاینى ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ سه‌ربازیه‌ی بۆ سه‌ر جه‌نگاوه‌رانى عێراقى له‌شارى قائیم كرد و، به‌پێویستیشی ده‌زانێت ڕێز له‌سه‌روه‌ری عێراق بگیرێت وپێشێل نه‌كرێت.
نوسینگه‌ی سه‌ید سیستانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند "مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئاینى سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ سه‌ربازیه‌ ده‌كات كه‌  ژماره‌یه‌ك چه‌نگاوه‌رى سیستمی به‌رگری هێزه فه‌رمییه‌كانى عێراقى له‌شارى قائیم كرده‌ ئامانج و بوه‌ هۆی ژماره‌یه‌ك شه‌هیدو برینداری زۆر.
به‌پێویستیشی ده‌زانێت ڕێز له‌سه‌روه‌ری عێراق بگیرێت و قبوڵیش ناكه‌ین له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێك لایه‌نه‌وه‌ وه‌ڵامی نایاسایی ئه‌و هێرشانه‌بدرێته‌وه‌"روونیشیكرده‌وه‌ به‌رپرسانی فه‌رمی عێراق لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارن به‌هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوداوانه‌و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست له‌وباره‌یه‌وه‌، داواشیكردوه‌، عێراق نه‌كرێته‌ گۆڕه‌پانی پاكتاوی ململانێی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ستێوه‌ردانیش له‌كاروباری ناوخۆی وڵات نه‌كرێت"
شه‌وی ڕابردو، هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆردومانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی له‌رۆژئاواى ئه‌نبار كردو به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ 25جه‌نگاوه‌ر شه‌هید بوون و51ى دیكه‌یش برینداربوون.