ئامارێكى نوێى بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى

الأحد 29 كانون أول 2019 - 00:19

ئامارێكى نوێى بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
جه‌واد كازم ربێعاوى به‌رێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى چالاكییه‌كان له‌ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئامارى شه‌هید وبرینداران هێرشه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر پێگه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌رۆژئاواى ئه‌نبار خسته‌ڕوو
روبێعاوى له‌راگه‌یه‌ندراوێكى ڕاگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند "به‌هۆى ده‌ستدرێژییه‌كانى ئه‌مریكا بۆ باره‌گاكانى هه‌ردوو لیواى 45و46 ،19جه‌نگاوه‌ر شه‌هید بوونه‌ و35دیكه‌یش برینداربوون"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هێشتا ته‌رمى شه‌هیدانى بۆردومانه‌كه‌ له‌ژێر پاشماوه‌ رووخاوه‌كاندایه‌".